داشکاندنی 20% وەردەگرن

شوێنە بازرگانییەکان دەتوانن بە ئی – پسوڵە پارەی خزمەتگوزاری بدەن

شۆڕش قادری

دوکان و شوێنە بازرگانییەکان دەتوانن بە ئی – پسوڵە پارەی خزمەتگوزاری بدەن و داشکاندنی 20% وەربگرن.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، بۆ لەمەودوا شوێنە بازرگانییەکان دەتوانن کرێی خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی وەک کرێی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک، شایستەی تابلۆ، رێکلامی تەلەفزیۆنی لەڕێی ئی – پسوڵەوە ئەنجام بدەن و ئەگەر ئەو کارە بکەن، بۆ هەر پاردەدانێک، داشکانی 20% وەردەگرن.

بۆ پارەدان، هاوڵاتیان دەتوانن بانک و جزدانە هاوبەشەکانی ئی-پسوڵە بەکاربهێێنن کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە مۆڵەتیان پێدراوە وەکو: AsiaPay، FastPay، FIB، NassWallet، ZainCash، IIB، Cihan bank، NBI و RTB.

سەکۆی دیجیتاڵی ئی – پسوڵە لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە راگەیەنراوە وەک بەشێک لە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ زیادکردنی گشتگیری دارایی و پارەدانی دیجیتاڵی.