سەروو 101 دۆلارە

نرخی نەوت لە چاو دوێنێدا بەرزبووتەوە

توانا نەقی

نرخی نەوت لە چاو دوێنێ ئێوارەدا هەندێک بەرزبووەتەوە و دوای ئەوە دوێنێ دەبەزینی بەخوە بینی، ئەمش دوای هەڕەشە و گوڕەکانی ئێران و ئەمریکا لەیەکتر دێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 22.9.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 101 دۆلار و 7 سنەت دیاری کراوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ ئێوارە 1.33٪ بەرزبووەتەوە.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 93 دۆلار و 38 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 1.01٪ بەرزبووەتەوە.

ئەم ناجێگیریە و هەڵبەز و دابەزی نەوت بۆ گرژی و ئاڵۆزیەکانی ناوچەکە و لێدان لە وزەی روسیا و هەڕەشە و گوڕەشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و لەلایەکی دیکەشەوە نێوان سعودیە و حوسیەکان دەگەڕێتەوە.