لە نێوان هەولێر و سلێمانى
پێشمەرگە یەکى گرتەوە؛ بەڵام نرخى بەنزین یەکنەخراوە
964+
وریا فەتاح
هەرچەندە ئەمڕۆ هێزەکانى پێشمەرگە یەکیان گرتەوە و خەونى کەسوکارى شەهیدان بەدیهات، بەڵام هێشتا نرخى بەنزین یەکى نەگرتووەتەوە.
ئەمرۆ لە مەراسیمێکى تایبەتدا، هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان یەکیان گرتەوە و چیتر هێزەکانى 70 و 80 نەمان و لەمەودوا هەموویان لەژێر چەترى وەزارەتى پێشمەرگەدا.
یەکگرتنەوەکەن کەسوکارى شەهیدانى دڵخۆشکردووە و داوا دەکەن یەکگرتنەوەکە تەنیا قسەى دەم نەبێت، بەڵکو یەکگرتن بێت لە پێناو پارێزگاریکردن لە خاک و خەڵک.
سەرەڕاى یەکگرتنەوەى پێشمەرگە، بەڵام هێشتا زۆر شتن هەن یەکبگرنەوە، بۆنمونە نرخى بەنزین کە هێشتا لە نێوان هەولێر و سلێمانى 600 دینار جیاوازییەتى بۆ یەک لیتر و لە هەولێر گرانترە.