نرخی نەوت زیاتر دابەزی
سەروو 101 دۆلارە
نرخی نەوت زیاتر دابەزی
شۆڕش قادری
دوای هەڕەشەکانی ئێران و ئەمریکا لە یەکتر، نرخی نەوت زیاتر دابەزی و ئەمڕۆهەر بەرمیلێک سەروو 101 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 21.9.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 101 دۆلار و 8 سنەت دیاری کراوە و نرخەکەی بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەڕێژەی 2.03٪ دابەزیوە.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 98 دۆلار و 26 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 2.04٪ دابەزیوە.
ئەم دابەزینەی نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا دوای ئەوە دێت کە قەرارگای خاتەمولئەنبیای سەربە سوپای پاسداران هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد و رایگەیاند، زانیاریان بەدەست گەیشتووە کە ئەمریکا بەنیازە بە هاوکاری چەند وڵاتێکی ناوچەکە چەند کردەوەیەک دژ بە ئێران دەستپێبکاتەوە، خاتەموئەلنبیا دەڵێت، “لە ئەگەری هەڕ دەستدرێژییەک بۆ سەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، وەڵامی توند و تێکشکێنەرمان بۆ سەر واشنتن و وڵاتانی ناوچەکە دەبێت”.