شارەوانی سلێمانی

لە سبەینێوە قیرتاوکردنەوەی شەقامی سەرچنار دەست پێدەکاتەوە

توانا نەقی

پاش ڕاگرتنی کاتیی کاری قیرتاوکردنی شەقامی سەرچنار بەهۆی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە چەند رۆژی رابردوودا، سبەی کاری قیرتاوکردنەوەی دەستپێدەکاتەوە.

شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، سبەی دووشەممە کاتژمێر 9:00ـی بەیانی تیمەکانیان دەست بە پڕۆسەی قیرتاوکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی شەقامەکە دەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەنجامدانی کارەکان، سایدی رۆیشتن لە مەودای نێوان ترافیکلایتی نزیک بەنزینخانەی تاڤگە تا بەردەم سیتی سینەما بە شێوەیەکی کاتی بەربەست دەکرێت.

لە هاوڵاتیان و شۆفێرانی داوا دەکەین هاوکاری تیمەکانمان بکەن و لە ماوەی جێبەجێکردنی کارەکاندا خۆیان لە بەکارهێنانی ئەم شەقامە بپارێزن و رێگا جێگرەوەکان بەکاربهێنن، تا کارەکانی نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنەوەکە بە تەواوی کۆتایی پێدێت، شارەوانی سلێمانی وادەڵێت.