لیو جیون، کونسوڵى گشتى چین لە هەرێمى کوردستان

کونسوڵى چین؛”جگە لە چیاکان، چینیش دۆستى کوردە”

وریا فەتاح

لە مەراسیمى ماڵئاواییەکەیدا، کونسوڵى گشتیى چین لە هەرێمى کوردستان رایگەیاند، “هەر چیاکان نا، چینیش دۆستێکى باشى کوردە”.

کزنسوڵخانەى چین لە هەولێر بڵاوى کردەوە، لە مەراسیمەکەدا، لیو جیون سێ دێڕی بەناوبانگی هۆنراوەی چینی سەبارەت بە چیاکان پێشکەشکرد و یادەوەری ئەو سێ ساڵە ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان عێراق هاوبەشکرد.

“سەرەڕای ئەو گەشتە دوور و درێژ و سەختانەی کە شۆڕشگێڕان لە کاتی سەرکەوتن و بەسەر چیاکاندا رووبەڕوویان بووەوە، رۆحیان هەر بە گەنجی ماوە، ئەم شوێنە بەڕاستی دیمەنێکی تایبەت و بێهاوتایە”، لیو جیون.

وتیشى،” لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا سەردانی سەرجەم پارێزگارەکان و بەڕێوەبەرایەتییە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان عێراقی کردووە. لە ڕێگەی گفتوگۆی بێشوماری دڵسۆزانە و دۆستانە، ئەو هاوبەشییە قووڵانەی نێوان کولتووری چینی و کوردی بۆ دەرکەوت”.

وەک باسى دەکات، هەردوو گەل ئەوپەڕی گرنگی بە خێزان دەدەن، رێز لە بەساڵاچووان دەگرن، بەها بە پەروەردە دەدەن و هاوڕێیەتی وەک پەیوەندییەکی پیرۆز بە نرخ دەزانن. ئەم بەها هاوبەشانە وایان کرد ئاسانتر بتوانێت لێرە هاوڕێیەتیی راستەقینە و بەردەوام دروست بکات.