روسییەکانی هەولێر ئەمڕۆ لە کونسوڵخانە دەنگیان دا – وێنە؛ کونسوڵخانەی روسیا لە هەولێر
بۆ 450 کورسی پەرلەمان
روسییەکانی هەولێر ئەمڕۆ لە کونسوڵخانە دەنگیان دا
هەژان هێرش
روسییەکانی هەولێر ئەمڕۆ لە کونسوڵخانە دەنگیان دا بۆ دیاریکردنی 450 کورسی پەرلەمانی وڵاتەکەیان.
کونسوڵخانەی روسیا لە هەولێر وێنەکانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ بنکەی دەنگدانی ژمارە 8107 کونسوڵخانەی گشتیی رووسیا لە هەولێر بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی روسیا (هەڵبژاردنی ئەنجومەنی دوما) کرایەوە.
بنکەکە لە 08:00ـی بەیانییەوە تا کاتژمێر 02:00ـی پاشنیوەڕۆ کراوەبوو.
پەرلەمانی روسیا 450 کورسی هەیە و لەم هەڵبژاردنەدا، پێشبینی دەکرێت پارتەکەی ڤلادیمێر پوتن (یەکێتی روسیا) زۆرینەی کورسییەکان بەدەستبهێنێت.
225 کورسی تایبەتن بە کاندیدی پارت و هێزە سیاسییەکان و 225ـەکەی دیکەش لەسەر ئاستی تاکە کەس دەبێت.