جادەی 100ـی بەکاربهێنن
چوونی بارهەڵگر بۆ ناو شاری سلێمانی لە بەیانیاندا قەدەغە کرا
964+
شۆڕش قادری
چوونی هەموو جۆرە بارهەڵگرێک بۆ ناو شاری سلێمانی لە کاتژمێر 7 تا 9ـی بەیانی قەدەغە کرا و لەو ماوەیەدا دەتوانن بە شەقامی 100ـی‌دا بڕۆن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییه‌كدا بۆ هەموو شۆفێرانی بارهه‌ڵگر دەڵێت، “له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆد و قه‌ره‌باڵغی و رێكخستنی ره‌وشی هاتوچۆ لەسەر شەقامەکانی پارێزگای سلێمانی، لەمڕۆ یەکشەممەوە 20.9.2026 ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان له كاتژمێر 7ـی به‌یانی تا كاتژمێر 9 هاوشێوه‌ی ساڵانی پێشوو ڕێگەپێدراو نییە بچنە ناو سەنتەری شار”.
ئاماژە بەوەشکراوە، وەک رێگای جێگرەوە شۆفێران ده‌توانن شه‌قامی 100 مه‌تری بۆ هاتوچۆكردن به‌كاربهێنن.