"لە ماڵێ بێزاربووم"

قوتابیان بە جلوبەرگە تازەکانیانەوە چوونەوە ناو هۆڵەکانی خوێندن

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

دوای لێدانی زەنگی خوێندنی ئەمساڵ، قوتابیان بە جلوبەرگە تازەکانیانەوە چوونەوە ناو هۆڵەکانی خوێندن و دەستیان بە دەوام کردووە.

لە یەکێک لە قوتابخانەکانی هەولێری پایتەخت، پەیامنێری 964 چەند قوتابییەکی دواندووە، زۆربەیان دڵخۆش بە گەڕانەوەیان بۆ مەکتەب و دەڵێن، لە ماڵێ بێزاربووین.

ئەوان هیوا و ئاواتی رەنگاوڕەنگیان هەیە، هەیە دەیهەوێ ببێ بە دوکتۆر و هەشە ئاواتی مامۆستایەتی و دەیهەوێ لە ساڵانی ئایندەدا هەر لەناو ئەو پۆلانە وانە بە نەوەی داهاتوو بڵێتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری