هەواڵەکان
پاسەکانیش داوای سیستمی تاک و جووت دەکەن
ژووری هەواڵ
بۆ یەکەم جار لە سلێمانی سیستمی تاک و جوت بۆ وەرگرتنی بەنزینی 750 دیناری جێبەجێکرا، شۆفێران رازین بە وەزعەکە و دەڵێن، وەک جاران ماتڵ نابن، بە کەمتر لە کاتژمێرێک بەنزینی خۆیان وەردەگرن و دەڕۆن
******
پردە کۆنەکەی دوکان کە سلێمانی بە هەولێر و دهۆک و ئیدارەی راپەڕینەوە دەبەستێتەوە، داخرا و تا هەفتەیەکی دیکە ناکرێتەوە.
******
جەمال سدیق جوتیارێکی بەسەلیقە و بەئەزموونی پێنجوێن، جۆرە میوەیەکی بەرهەم هێناوە بەناوی بندووق، دارەکەی هاوشێوەی داربەڕووە و تامیشی لە فستقەوە نزیکە، ئەو دەڵێت، “کیلۆی بە 10 هەزار دینار دەفرۆشم و بە برژاوی 14 بۆ 16 هەزار دینار دەکات”.
******
“سیقەت بە دکتۆرێک نەبوو، مەچۆرە لای، چونکە چاک نابییەوە و پارە و کاتی خۆشت بەفیڕۆ مەدە”، ئەمە قسەی دکتۆرێکی لێزان و لێهاتووی کوردستانە.