باشوورو باکورو رۆژهەڵات لەوێن

دەرهێنەرە کوردەکان پێیان لە فێستیڤاڵی تۆڕێنتۆ گیرکردووە


ژووری هەواڵ

هەفتەیەکە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرۆنتۆی کەنەدا بەڕێوە دەچێت، لە ناو فیلمەکاندا بەرهەمی سێ دەرهێنەری کوردی تێدایە.

ئەوەی ئەمساڵ خولی 51ی فێستیڤاڵەکەیە لە دوای فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان تۆرۆنتۆ دووەم گەورەترین فێستیڤاڵی فیلمە، کێبڕکێی ئۆسکار یەکلایی دەکاتەوە.

سێ دەرهێنەری کورد لەوێ پێیان قاییم کردووە، بەهمەنی قوباد بە فیلمی (Trees are Watching) وەک فیلمێکی ئینگلیزی بەشدارە، هەڵکەوت مستەفا بە فیلمی (بەهەشت نابینی ئەگەر ژن بتکوژێت)، ئەم ماوەیە زۆر باسی دەکرێت، سێیەمیشیان

فەریت قەرەخانی دەرهێنەری باکووری بە فیلمی (Djinn Wedding) کە وەک فیلمێکی تورکی بەشدارە.

فێستیڤاڵەکە رۆژی 20ی مانگ کۆتایی دێت و لە بری دەرهێنەرو رەخنەگران، دەنگی بینەر خەڵاتەکان یەکلایی دەکاتەوە.