سلێمانی

دارێك هێمایەكی هاتوچۆی داپۆشیوە و شۆفێران بەهیچ شێوەیەك نایبینن

رازاو محەمەد – سلێمانی

لە یەکێک لە شەقامە قەرەباڵغەکانی سلێمانی کە هاتوچۆش تیادا یەک ئاراستەیە دارێك هێمایەكی هاتوچۆی داپۆشیوەو شۆفێران بەهیچ شێوەیەك نایبینن.

ئەو هێمایە دەکەوێتە سەر فەرعی شەقامی قەنات و لایەکیشی لای نەخۆشخانەی عەلی کەمالە و لایەکی دیکەشی بۆ شەقامی پێرەمێرد دەڕوات.

هێماکە بۆ ئەوەیە کە شۆفێران ئاگادار بکاتەوە کە نابێت پێچکەیتەوە بۆ قەنات چونکە بەس هاتنە، رەنگە خەڵکی شارەکە شارەزا بن بەڵام رێبواران و گەشتیاران کە روو دەکەنە شارەکە بەهیچ شێوەیەک ئەو تابلۆیە نابینن و ئەگەر روودانی نەخوازراو هەیە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی