دوێنێ شەو چی روویدا؟

لە لێدوانی ترەمپەوە بۆ خۆپیشاندانەکانی سوریا و دەنگە بەرزەکانی پارێزگای سلێمانی

هەژان هادی

ئەگەر لە دوێنێ شەوەوە نەپرژاویتە سەر رووداو و هەواڵەکان، بێخەمبە، بە بینینی ئەم پۆستە، بەیەکجار ئاگاداری هەموو رووداوەکان دەبیت:

📌 سێنتکۆم: لە دەستپێکی گەمارۆی دەریایی سەر ئێران تا ئەمڕح ئاڕاستەی 101 کەشتی بازرگانیمان گۆڕیوە

📌 ئاژانسی هەواڵی ئێران: لە شاری سیریک لە باشووری ئێران دەنگی تەقینەوە بیستراوە

📌 نرخی نەوت هێشتا روو لە بەرزییەوە و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 107 دۆلارە و نەوتی تێکساسیش گەیشتە 103 دۆلار

📌 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا: کۆگای گەورەی چەکمان هەیە و خەریکی پڕکردنەوەی کۆگاکانین و ئێستا لە جاران زیاتر مووشەکی پاتریۆت بەرهەم دەهێنین.

📌 عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا

📌 بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە چەند دەنگێکی بەهێز بیسترا

📌 لە سووریا بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی (بەنزین، نەوت، گاز) بەرێژەی 30%، خەڵکی لە زۆربەی ناوچەکانی ئەو وڵاتە، هاتنە سەرشەقام و گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی

📌 لەناو شەتڵگەیەکی شارەوانی حللە لە پارێزگای بابل، ئاگرێکی گەورە کەوتوە

📌 بەهۆی دزەکردنی غازی ئەمۆنیا لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی پەینی کیمیایی لە بەسرە، تەقینەوەیەک روویدا و دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 114 کەسی دیکەش بریندار بوون

📌 ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا: بەرپرسێکی دەزگای هەواڵگری عێراقی سەردەمی سەددام حوسێنمان لە ویلایەتی میشیگان دەستگیرکرد