کەسێک کوژراوە و سێی دیکەش بریندارن

میدیای ئێران: لە دورگەی قەشم هێرش کرایەسەر کەشتییەک

شۆڕش قادری

لە دوورگەی قەشم هێرش کرایەسەر کەشتییەکی ئێران، دەوترێ کەسێک کوژراوە و سێی دیکەش بریندارن.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردووتەوە، کاتژمێر 5ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 13.9.2026 لە سنووری دورگەی قەشم، هێرش کراوەتەسەر کەشتییەکی ئێرانی، لە ئەنجامدا کەسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

تا ئێستا نە ئەمریکا و نە هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان لە ئەستۆ نەگرتووە.

هەفتەی رابردوو چەند جارێک ئەمریکا و ئێران هێرشیان کردەسەر کەشتییەکانی یەکتر لە گەرووی هورمز و دەورووبەری، سوپای ئەمریکاش لە تازەترین راگەیەنراوی خۆیدا دەڵێت، لە ماوەی 60 رۆژی رابردوو و لەکاتی سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێراندا، رێڕەوی 100 کەشتی بازرگانیان لە نزیک ئەو وڵاتە گۆڕیوە.