رێگای چوون بۆ هەڵەبجەیان داخست
لە سەیدسادق دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری وەستاوە و شۆفێران توڕەبوون
964+
بڕوا مەجید – سەیدسادق
دژی دابەش نەکردنی بەنزینی 750 دیناری لە سەیدسادق خۆپیشاندان دەستیپێکرد.
بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بۆ 964 نێردراون، شۆفێران لەبەردەم بەنزینخانەی یاوەر لە سەیدسادق گردبوونەتەوە و ریگا سەرەکییەکەی چوون بۆ هەڵەبجەیان داخستووە، لەبەر ئەوەی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری راگیراوە.
مانگێک زیاترە هەموو رۆژێک لە شارەکانی کوردستان سەرەی دوور و درێژ بۆ بەنزینی 750 دیناری دەبەسترێ و لە هەندێک شوێن بۆ رێگەگرتن لە دروستبوونی قەرەباڵغی و چارەی کێشەکە، سیستمی تاک و جووت بەکاردەهێنن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری