لۆفەکانی وێرانترە
رێگەی چوونە کونەماسی وێرانەیە و داچوونی تێکەوتووە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
گوندى کونەماسى کە بەهۆى سەیرانگاکەیەوە ناوچەیەکى قەرەباڵغى سنوورى شارباژێرە، بەڵام خراپى و تێکچوونى رێگەکە ئاستەنگى هاتووچۆى بۆ ئەو کەسانە دروستکردووە کە لەوێوە تێدەپەڕن.
پەیامنێرى 964 چووەتە سەر رێگاکە و دەردەکەوێ چاڵوچۆڵییەکى زۆر بۆ رێگەکە دروستبووە و پێویستى بە نۆژەنکردنەوە هەیە، چونکە ئەو گەشتیار و گوندنشینانەى لەوێوە تێدەپەڕن تووشى ئاستەنگ دەبن.
سەیرانگەی کونەماسی لە گوندی کۆنەماسی، لە ناوچەی شارباژێرە و زیارتر لە 30 کیلۆمەتر لە سلێمانی دوورە، کاتێک لەسەر رێگەی سەرەکی شارباژێڕ جیا دەبیتەوە و ملی رێگەى کونەماسى دەگری بۆ سەیرانگەکە و لەوێ هەست بە مەترسی رێگەکە دەکرێ.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح