خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ ببینە
پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆ: ئه‌رمینیا و توركیا دوژمنكارانه رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له یارییه‌كانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2024دا، ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رمینیا له خاكی خۆیدا رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی توركیا ده‌بێته‌وه، كه مۆركێكی سیاسی به یارییه‌كه‌وه‌یه.
گه‌ڕی یه‌كه‌می پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2024ی ئه‌ڵمانیا، درێژه‌ی هه‌یه و ئه‌مڕۆ حه‌وت دیكه به‌ڕێوه‌ده‌چن، دوای ئه‌وه‌ی له دوو رۆژی رابردوودا كۆمه‌ڵێك یاریی دیكه ئه‌نجام دران.
له یارییه‌كی به‌هێزی ئه‌مڕۆدا، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا میوانداریی هه‌ڵبژارده‌ی نه‌رویج ده‌كات له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا.
هه‌روه‌ها له یارییه‌كی دیكه‌دا له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌مدا، ئه‌رمینیا له خاكی خۆیدا رووبه‌ڕووی توركیا ده‌بێته‌وه.
هه‌ردوو وڵات په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانیان باش نییه، به تایبه‌تی دوای جه‌نگی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربێجان، كه توركیا راسته‌وخۆ پشتگیریی ئازه‌ربێجانی كرد.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كێشه‌ی مێژوویی سه‌باره‌ت به جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان له توركیا هه‌یه و كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی نێوانیان هه‌یه.
هه‌ردوو تیپ پێشتر له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2010 دوو یارییان به‌یه‌كه‌وه كردووه و هه‌ردوو یاری توركیا براوه بووه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
سكۆتلاند – قوبڕس 17:00
بیلارووسیا – سویسرا 20:00
ئه‌رمینیا – توركیا 20:00
ئیسڕائیل – كۆسۆڤۆ 20:00
ئیسپانیا – نه‌رویج 22:45
ئه‌ندۆرا – رۆمانیا 22:45
كرواتیا – وێڵز 22:45.