هەواڵەکان

بۆ خوێندنی زمانی کوردی هاتنەسەر جادە و دواجار پیانۆش لە هەولێر نمایش کرا

ژووری هەواڵ

“زمانە مە، ناسنامەیە، بژی هەربژی زمانی کوردی” ئەمە دروشمی سەرەکی ئەو منداڵە چاوگەشانە بوو کە ئەمڕۆ لە شاری عامودای رۆژئاوای کوردستان هاتنە سەر جادە و دەنگیان هەڵبڕی.

مەلا دەنگ خۆشەکەی هەولێر، دەنگی خۆی پێ خۆش نییە و لەسەر بەردەکانی دەستیشی روونکردنەوە دەدات.

بەهۆی نەبوونی لۆگۆی حکومەتی هەرێم لەسەر داوەتنامەکانیان، خەریکبوو نمایشی شانۆی پیانۆ لە هەولێر رابگیرێت، بەڵام دواجار بە گفتوگۆ و قسەکردن کێشەکە چارەسەر بوو و نەهێڵدرا ستافەکە بە دڵشکاوی بگەڕێنەوە سلێمانی.

ئەمڕۆ سەرمایەدارێکی سلێمانی بە ناوی شەریفی سەفرە لەسەر ئەرک و گیرفانی خۆی 28 کەڵە کێوی ئازاد کرد لە سروشتی شارباژێڕ و گوندی سەفرە.