هاندەرانی هەولێر لە کاتی سەیرکردنی یاریەکە. وێنە:964
لەگەڵ بەغدا هەماهەنگ دەبن
ئومێد خۆشناو: ئه‌و هێرشه‌ی كرایه‌سه‌ر هانده‌رانی هه‌ولێر جێی قبوڵكردن نییە
توانا نەقی
لەسەر ئازاردان و هێرشکردنە سەر هاندەرانی یانەی هەولێر لەبەغدا پارێزگار هەدە دەنگ و دەڵێت جێگەی قبەوڵ نییە و لە گەڵ پاریزگاری بەغدا هەماهەنگی دەکەن.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە پەیجی فەرمی پارێزگاوە بڵاویکردەوە، ئه‌م ره‌فتاره‌ی بەتامبەر بە هاندەرانی هەولێر کراوە جێی قەبووڵكردن نییه و بۆ ئەم مەبەستە له‌گه‌ڵ پارێزگاری به‌غدا هەماهەنگی دەكەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشه‌كه ناڕەوا بوو، دوور بوو له گیانی وه‌رزشی و به‌وهۆیه‌وه خه‌ڵكانێك بریندار كراون و هێرش كراوه‌ته‌وه سه‌ر قافڵه‌ی هانده‌رانی هه‌ولێر.
ئومێد خۆشناو روونیکردووتەوە، ده‌بێت رێكاری پێوست بگیرێته‌به‌ر و لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه دروست بكرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ پارێزگاری به‌غدا هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن و ده‌بێت هێرشكاران رووبەڕووی یاسا بكرێنه‌وه و رێكاری پێویست بگیرێته‌به‌ر، ئه‌م رووداوه له هه‌ولێریش بوایه هه‌مان داواكاریمان ده‌بوو.
لە خولی ئەستێرەکانی عێراق و لە یاری نێوان شورتە و هەولێر کەلە بەغدا بەڕێوەچوو گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو لەلایەن کەسانێکەوە ئازاری هاندەرانی یانەی هەولێر دراوە.