96 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

لەگەڵ بەردەوامی هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ سەر یەکتر، نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە و ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک لەسەروو 96 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 5.9.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 96 دۆلار و 28 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بەراورد بە شەوی رابردوو بەڕێژەی 0.80٪ بەرزبووەتەوە.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 91 دۆلار و 48 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 0.20٪ بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە چەند رۆژێکە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران سەریهەڵداوەتەوە و ئاستی هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز بەشێوەیەکی مەترسیدار دابەزیوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاش لە دوایین لێدوانیدا هەڕەشەی وەشاندنی گورزی توند لە ئێران دەکات و دەڵێت، رەنگە بەمنزیکانە هێرش بکەنەسەر شاخی قوڵینگ کە دەوترێ وێستگەیەکی ئەتۆمی تیایدا بنیاتنراوە.