دوو خوشک بە کاری دەستی بەشداری فێستیڤاڵەکەی زەڵێیان کردووە

964+

ئەحمەد محەمەد- سلێمانی

دوو کچی منداڵ کە خوشکی یەکدین بە کارە دەستییەکانیان بەشداری فێستیڤاڵی کاڵەکیان کردووە لە دەشتی زەڵێی شارباژێڕ، بەڵام وەکو خۆیان باسی دەکەن لە بەیانییەوە هیچیان نەفرۆشتووە.

هەنار و هەستی هیدایەت، پێکەوە قسەیان بۆ 964 کرد و وتیان: بەرهەمەکانمان ئیشی دەستن و ملوانکە و دەستبەندی جوانی تێدایە، بەڵام لە بەیانییەوە هیچمان نەفرۆشتووە.

هەستی کە لە هەناری خوشکی گەورەترە وتی: پاریش بەشداری فێستیڤاڵەکەم کردووە، بەڵام پار باشتر بوو چونکە کەمێکم فرۆشت.