زۆربەیان تەمەنیان لە نێوان 45 بۆ 64 ساڵدا بووە

مانگی رابردوو 3235 هاوڵاتی لە سلێمانی شەکرەکەیان فڕیوە

شۆڕش قادری

مانگی رابردوو سێ هەزار 235 هاوڵاتی لە سلێمانی شەکرەکەیان فڕیوە و بۆ چارەسەر سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە، زۆربەیان تەمەنیان لە نێوان 45 بۆ 64 ساڵدا بووە.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی رابردوودا ئەو نەخۆشانەی سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكانیان کردووە، هەزار و 368 کەسیان لە رەگەزی نێر بوون وهەزار و 867ـیشیان لە رەگەزی مێ بوون، 59 نەخۆش ئاوارەكان بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.

818 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵییەوە بووە، هەزار و 862 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45-64) ساڵدا بووە، 523 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بووە و 32 نەخۆشیش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵەوە بووە.