بە پێی بستۆنەکانی دەبێت

رێنماییەکانی تۆمارکردنی ماتۆڕسکیل لە هاتوچۆ بڵاوکرایەوە

توانا نەقی

بۆ تۆمارکردنی ماتۆڕسکیلێکی نوێ لە هاتوچۆ کۆمەلێک رێنمایی هەیە دەبێت هەموویان بەردەست بن پاشان مۆتۆڕەکە بە فەرمی تۆمار دەکرێت.

عه‌قید ئه‌حمه‌د جه‌لال لێپرسراوی هۆبه‌ی تۆماری یه‌كه‌مجار له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی به‌ رایگەیاند، بۆ تۆماركردنی ماتۆرسكیل پێویسته‌ ماتۆڕسكیله‌كه‌ له‌ ده‌روازه‌كانه‌وه‌ به‌ فه‌رمی هاورده‌كرابێت.

ئەمەش ئەو رێنمایانەیە کە بۆ تۆمارکردنی ماتۆڕێک پێویستن:

– ماتۆڕسكیله‌كه‌ پێویسته‌ مه‌نه‌فێست و په‌ڕاوی فه‌رمی هه‌بێت.
– پێویسته‌ گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی كڕینه‌كه‌ی هه‌بێت.
– به‌ر له‌ تۆماركردن ده‌بێت سه‌ردانی بنكه‌كانی پشكنین بكات و پشكنین بۆ ماتۆڕسكیله‌كه‌ی بكات.
– دواتر سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ ده‌كات، داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات و پاش چێككردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌ست به‌ رێكاره‌كانی تۆماركردن ده‌كات.
– له‌ 2025ـەوە بڕیار دراوه‌ هاورده‌كردنی ماتۆڕسكیل بۆماوه‌ی چوار ساڵ قه‌ده‌غه‌بكرێت.
– هاورده‌كردنی ماتۆڕ سكیل ته‌نیا به‌داواكاری كۆمپانیاكانی دلیڤه‌ری و داموده‌زگا حكومییه‌كان ده‌كرێت.
– تۆماركردنی ماتۆڕسكیل به‌ گوێره‌ی بستۆنه‌كانی ده‌بێت.