لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراو

بەجارێک هەرچی مۆلیدەی ئەهلییە کوژاندیانەوە

سیروان خورشید – خورماتوو

درەنگانی شەوی رابردوو لەزۆرینەی پارێزگاکانی باشوری عێراق بەیەکجار مۆلیدە ئەھلییەکان مۆلیدەکانیان کوژاندەوە و چونکە گازیان بۆ دابین نەکراوە و گازیان دەست ناکەوێت.

بەشێک لە خاوەن مۆلیدەکان خۆیان رادەستی ھێزە ئەمنییەکان کردووە و بەشێکی تریان لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە ھەوڵی دەستگیرکردنیان دەدرێت.

لە ڤیدیۆیەکیش کە دەست 964 کەوتووە دەرکەوتووە کە چۆن هێزە ئەمنیەکان داویانە بەسەر خاوەن مۆلیدەکان و خەڵكێکی زۆرێش کۆبوونەتەوە.

ئەوە دەرکەوتووە ھاوڵاتیانیش کاتێک پەیوەندی بە هێڵی 911ـەوە دەکەن وەڵام نادرێنەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی