جیاواز لە زۆرینەی زیرەکەکان، رەند چاوی لە ئەندازیارییە نەک پزیشکی

لە خولی دووەم 692ـی هێنا

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

رەند محەمەد، خوێندکاری ئامادەیی هەڵکەوتی کوڕان لە سلێمانی، توانی لە خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12دا ئەنجامێکی بەرز بەدەستبهێنێت و بە کۆنمرەی 692 (تێکڕای 98.8) ببێتە جێگەی شانازی خێزانەکەی.

رەند باس قسەی بۆ 964 کرد و وتی،  پلانی هەیە لە دەرەوەی وڵات درێژە بە خوێندن بدات و جیاواز لە زۆربەی قوتابییە نمرە بەرزەکان، ئارەزووی لە بەشی تەلارسازی و ئەندازیارییە. ئەو دەڵێت لە کاتی خوێندندا سۆشیاڵ میدیای بەکار‌هێناوە بەڵام بە شێوەیەکی سنووردار، هەوڵیشی داوە زۆربەی کاتەکانی بۆ وانەکانی تەرخان بکات تا گەیشتووە بەم ئەنجامە.

هەر خۆی نا خوشک و باراکانیشی هەموویان نمرەی بەرزیان هێناوە و پزیشک و ئەندازیارن باوک و دایکی رەند دەڵێن، هەرگیز فشاری “سەعی بکە”یان لە منداڵەکانیان نەکردووە، بەڵکو هەمیشە هانیانداون کاتێک ماندوو بوون پشوو بدەن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر