پانێڵ و چالاکی زانستیش سازدەکرێت

پێنجوێن بەنیازە فێستیڤاڵێکی فراوانی پاییز لە مانگی ئەیلول بەڕێوەببات

فەرهاد حەسەن

لە ئێستاوە کار بۆ رێکخستنی فێستیڤاڵێکی فراوان بۆ پاییزی پێنجوێن دەکرێت کە دەبێتە دووەم فێستیڤاڵ بەڵام ئەوەی ئەمساڵ بەنیازن گەورەتر و فراوانتر دەبێت.

رۆژانی 17،18،19،ی ئه‌یلولی 2026 بۆ بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە دیاریکراوە و شوێنەکەی لە پارکی لازۆی پێنجوێن دەبێت.

دەتەی ئاماداەکاری فێستیڤاڵەکە بڵویکردووەتەوە، فێستیڤاڵی ئەمساڵیان رووداوێکی ئابووری، کشتوکاڵی، بازرگانی و زانستیی دەبێت و نزیکەی 150 به‌شداربوو بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، خۆراکییە ناوخۆیی و سروشتییەکان، بەرهەمە دەستی و ماڵییەکان، کۆمپانیاکان و دامەزراوە جیاوازەکان بەشداری تێدادەکەن.

پانێڵ و چالاکیی زانستی، پێشانگای بەرهەم و خەڵات بۆ باشترین بەرهەمی سروشتی، بەڕێوە دەچێت و وەکو پێشبینیشیان کردووە ئەمساڵ نزیکەی 50 هەزار کەس لە ماوەی سێ رۆژەکەدا سەردانی فێستیڤاڵ بکەن.

دەشڵێن لە فێستیڤاڵەکەدا رێکخراوی سەلامەتیی خۆراک سەرپەرشتی جێبەجێکردنی بنەماکانی سەلامەتیی خۆراک دەکات و هەر بەشداربوویەک پێویستە بەڵێن بدات کە پابەندی رێنماییەکان دەبێت.