هەواڵەکان؛
گولـلەتۆپ گیانی دوو هاوڵاتی کێشا و 43 هەزار قوتابیش جانتایان کردەوە شان
ژووری هەواڵ
تەقینەوەی گولـلەتۆپە لە گەڕەکی کانی مارانی هەڵەبجە کۆتایی بە ژیانی دوو کەس هێنا، پۆلیسی شارەکە دەڵێ، گولـلەتۆپەکان لە خانوویەکدا دانراوە و ئەو دوو کەسە دەستکارییان کردووە.
ئەو دوو هاوڵاتیەی گیانیان لەدەستداوە، تەمەنیان 36 ساڵ و 40 ساڵە دانیشتووی هەڵەبجەن، ئاکام قوتبەدین وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە 964ـی وت، تاوەکو ئێستا هۆکاری بوونی ئەو گولـلەتۆپە لەو شوێنە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
******
هەرچی دار چوالە، ترش و دارەبەنە لە ئاگرەکەی شاخی کوێرنگ-ی شارباژێر سووتاون، پەیامنێری 964 ئەمڕۆ خۆی گەیاندە ناوچەکە و دیمەنەکان بە روونی دەریدەخەن، سەدان دۆنم زەوی و ژمارەیەکی زۆر لە رەز و باخی جوتیاران ئاگر لە هەناوی داون.
******
لە هەرێمی کوردستان و لەم ساڵانەدا، 43 هەزار قوتابی دابڕاو کتێب و دەفتەریان لە شان کردووە و گەڕاونەتەوە ناو پڕۆسەی خوێندن.
******
لە ئاکرێ دەنگی دەف و زیکری دەروێش و موریدانی تەریقەتی ولیانی، کوچە و کۆڵانەکانی بڕی و ئەم رۆژانە باس باسی بەخشندەیی و لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلامە.
دەروێشەکانی ولیانی، کە سەر بە رێبازی قادرین ساڵانێکی زۆرە پێکەوە کۆبوونەوە بۆ یادکردنەوەی مەولودی پێغەمبەر دەکەن، ئەمەنە شوێنکەوتووی یەکێک لە گەورەترین لقەکانی تەریقەتی قادرین.