زانیاری سەرەتایی: دوو کەس گیانیان لەدەستداوە

تەقینەوەیەک لە گەڕەکی مۆردانەی هەڵەبجە روویدا

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

تەقینەوەیەک لە گەڕەکی مۆردانەی هەڵەبجە روویدا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاکام قوتبەدین وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە 964ـی وت، “پێدەچێت تەقینەوەکە بەهۆی گولـلە هاوەنەوە روویدابێ و بەپێی زانیارییە سەرەتایییەکان، لە رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

تا ئێستا وردەکاری چۆنیەتی رووداوەکە نەزانراوە و ئەو دوو کەسەی لە تەقینەوەکەدا گیانیان لەدەستداوە ناویان، (نەوزاد مارف و سەرهەنگ ئەکبەر ئیناخی)ـیە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری