“دوو رۆژم بۆ تەرخان کرد”

محەمەد خانی پێداچوونەوەی بە سیناریۆی فیلمی ماڵی نەنە کردووە

964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

دکتۆر محەمەد خانی، دەرونناس کە وەک راوێژکار بەشدار بووە لە پێداچوونەوەی سیناریۆی فیلمی ماڵی نەنە، دەڵێت، سیناریۆکەم بۆ نێردرا 30 بۆ 40 تێبینیم نوسی و بۆم ناردن.

خانی فیلمەکە بە گرنگ ناودەبات و خۆشی لەسەرفەر بووە دەڵێ، هەر گەڕامەوە دوو رۆژم بۆ تەرخان کرد.

چیرۆکی ئەم فیلمە باس لە دایک و باوکێک دەکات، کەسەفەری دەرەوەی وڵات دەکەن و سێ منداڵەکەیان لەلای داپیرە و باپیرەیان بەجێدەهێڵن.

دکتۆر محەمەد خانی بە 964ی وت، فیلمەکە سێ جۆر جیل نیشان دەدات، کە هەر جیلێک گوزارشت لە دونیای خۆی دەکات و لەگەڵ ئەم جیهانی تەکنەلۆژییەدا ویستوویەتی دونیای خۆی نیشان نە وەرگران بدات، کە چیرۆکی پەروەردەی جیاوازی لەخۆ گرتووە

لە فیلەمەکەدا باپیرەی منداڵەکان کە وێنەکێشە، بۆ تەواوکردنی کارە هونەرییەکانی پێویستی بە کەشێکی زۆر هێمن هەیە، بەڵام هەبوونی سێ منداڵ لە ماڵەکەدا دەبێتە هۆی دروستبوونی چەندین کێشە و رووداوی کۆمێدی.

وێنەگرتنی فیلمی ماڵی نەنە ماوەی دوو مانگ و نیویخایاندووە. ئەم فیلمە کە حەوتەمین بەرهەمی کۆمپانیای (میترۆنۆم پرۆدەکشن)ـە و لە دەرهێنانی محەمەد مستەفایە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا