کورت و پوخت
شەوى رابردوو و ئەم بەرەبەیانییە چى روویدا؟
ژوورى هەواڵ
شەوى رابردوو و ئەم بەرەبەیانییە هەواڵ هەبووە، ئەگەر نەتزانیوە چیى روویداوە، پوختەکەیت پێدەڵێین:
لەسەر ئاستى ناوخۆ ئەمانە هەبوون:
درەنگانێکى شەوى رابردوو، چەند دەنگێکى بەهێز لە سنوورى شارى سۆران بیستران.
دواتر ئاگر کەوتەوە و تیمەکانى بەرگرى شارستانى چوون بۆ شوێنى رووداوەکە.
دواتر پەیامنێرى 964 بەدواداچوونى کرد و دەرکەوت درۆنبووە و لە گوندى بادلیان کەوتووەتە خوارەوە.
هەر درەنگانێکى شەو، بارهەڵگرێک لە نزیک کانى قڕژاڵەى هەولێر مقەستى کرد و چوار کەس بریندار بوون.
کێشەى کۆڕەک و دەستەى راگەیاندنى عێراقیش بەردەوامە و دادگا بڕیارێکى نوێى دا.
بەپێى بڕیارەکەى، دەستەى راگەیاندن بەردەوان دەبێت لە جێبەجێکردنى بڕیارەکانى راگرتنى کۆمپانیاى کۆڕەک.
لە نمایشى سەگ کە لە سلێمانى بەڕێوەچوو، گێلە کە سەگێکى هاوشارى پشدەرى بوو، بە جوانترین هەڵبژێردرا.
لەسەر ئاستى ناوچەکە و جیهان ئەمانە روویاندا:
ئێران پاداشتێکى 10 ملیۆن دۆلارى بۆ بۆ تیرۆرکردنى بارۆنى کورى ترەمپ، دیارى کردووە.
دەستەى دەریایى بەریتانیا دەڵێت: بەهۆى تەقینەوەى مین بە کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز کەشتییەکە ئاگرى گرتووە.
روونیشى کردووەتەوە کە تیمى کەشتییەکە سەلامەتن.
ئەو هەواڵە لە کاتێکدایە کە بە وتەى بلومبێرگ، ئەمریکا پێشکەوتنى بەرچاوى بەدەستهێناوە لە لە پاککردنەوەى مین لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان.
بلومبێرگ هۆشداریش دەدات کە هێشتا گەرووى هورمز مینى چێندراوى تێدا ماوە.
چەند هەواڵێکى تریش هەن کە جیاوازن
ئاگرکەوتنەوە لە چەند ویلایەتێکى جەزائیر روویداوە و 12 کەس گیانیان لەدەستداوە.
دەسەڵاتدارانی نیپاڵ: 823 کەس بەهۆی لافاوەوە بێسەروشوێنن