پەیوەندى بە گەرووى هورمزەوەیە

نرخى نەوت دابەزى؛ لەخوار 88 دۆلارەوەیە

وریا فەتاح

دوو رۆژە نرخى نەوت روو لە دابەزینە، هۆکارەکەش ئومێدی کردنەوەی گەرووی هورمزە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاوشێوەى دوێنێ نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین، بە جۆرێک نرخی نەوتی برێنت بە 87.45 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت.

هاوکات، نرخى یەک بەرمیل نەوتى تەکساس بە 81 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

بەقسەی شرۆڤەکارانی ئابووری، ناڕوونی لە دۆخی داهاتووی گەرووی هورمز وایکردووە هەندێک لە بازرگانان بە نرخی نزم دەست بە کڕین بکەنەوە، ئەمەش رێگری لە دابەزینی زیاتر کردووە.