هەولێر
تەرمی شۆفێری بارهەڵگرەکە لە پزیشکی دادە و حەوت کەسیش بریندارن
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولیر
رووداوەکەی سەر رێگای هەولێر – کەسنەزان جگە لە گیان لەدەستدانی شۆفێری بارهەڵگرەکە بووەتە هۆی برینداربوونی حەوت کەس.
ئێستا تەرمی شۆفێری بارهەڵگرەکە کە خۆی کێشاوە بە هەشت ئۆتۆمبێلدا لە پزیشکی دادە و خەڵکی سلێمانییەو تەمەنی 60 ساڵە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی