تا ئێستا تەرمێک گەیەنراوەتە پزیشکی دادی

رووداوە هاتوچۆکەی کەسنەزان گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەند کەسێکی لێکەوتووەتەوە

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

رووداوی هاتوچۆکەی کەسنەزان گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەند کەسێکی لێکەوتووەتەوە و تەرمێکیش گەیەنراوەتە پزیشکی دادی هەولێر.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 26.8.2026 لە دووسایدی کەسنەزان لە هەولێر بارهەڵگرێک خۆی بە چەندین ئۆتۆمبێلدا کێشا و ئاگرێکی گەورەی لێکەوتەوە.

جگە لە زیانی ماددی زۆر، رووداوەکە گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک کەسی لێکەوتەوە.

سەرچاوەیەک لە پزیشکی دادی هەولێر بە 964ـی وت، تا ئێستا تەرمێک گەیەنراوەتە لامان کە ناوی عەلی عەبدوڵایە و لەدایکبووی ساڵی 1966ـە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری