کۆمەڵێک گەنجی تاراوگەن

10 ساڵە لە بەریتانیاوە کۆمەک بۆ نەخۆشخانەی هیوا کۆدەکەنەوە و بۆی دەهێنن

دیلان محەمەد – سلێمانی

کۆمەڵێک گەنجی تاراوگەن، بە جەستە لە بەریتانیان بەڵام دڵیان لای نەخۆشخانەی هیوا داناوە و ساڵانە کۆمەکی بۆ کۆدەکەنەوە و پێشکەشی نەخۆشەکانی دکەن.

توانا عوسمان، نوێنەری گەنجەکانی تاراوگەیەک ساڵانە لانیکەم جارێک سەردانی سلێمانی دەکاتەوە و بە دەستێکی پڕەوە دەچێتە نەخۆشخانەی هیوا، ئەو بە 964ی وت، ماوەی 10 ساڵە ئەو کارە دەکەن و حەزیان نەکردووە لە میدیاکان باسبکرێت.

بۆ ئەمساڵیش زیاتر لە 17 هەزاری دۆلاریان کۆکردەوە و رادەستی ئیدارەی نەخۆشخانەکەیان کرد، توانا دەڵێت “بۆیە ئەمجارە بەپێویستمان زانی لە میدیا باسی کارەکەمان بکرێت بۆ ئەوەی گەنجانی کرد لە وڵاتانی دیکەش دەست بە کۆکردنەوەی کۆمەکەکانیان بۆ ئەو نەخۆشخانەیە بکەن.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن