"هەموو کاتێک بە قوربانی پێغەمبەرمان بم"

ماتۆڕەکەی بۆ مەولود رازاندوەتەوە

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

هونەر بەشیر کاسبکارێکی هەولێرە و هەموو مەولودێک دەڕوات بۆ بەردەم قەڵا و ماتۆڕە سێ تایەکەی دەڕازێنێتەوە.

ئەو کاسبکارە وتی، ئەوە بەلامەوە گرنگ نییە کە مەسرەفی چەندی تێچووە رازاندنەوەی ماتۆڕەکەم، گرنگ ئاسودەبوونی دڵمە و هەموو کاتێک یادی پێغەمبەرمان دەکەمەوە و رۆحمی بەقوربان دەکەم.

دەشڵێت، لەسەر رێبازی پێشەوامان دەڕۆم و بۆی دەمرم.

پێداجوونەوە: شیرین ساڵح