یادی مەولودە
لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی خواردنی نزیکەی 10 هەزار کەس ئامادە کراوە
+964
رازاو محەمەد – سلێمانی
ئەمڕۆ یادی مەولودی پێغەمبەر درودی خوای لێ بێ و وەک هەمیشە لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی نان و چێشتێکی زۆر بۆ میوانانی ماڵی خودا ئامادە کراوە.
حاجی ئیقبال لەتیف كە 14 ساڵە لە مزگەوتی گەورە خواردن بۆ هەژاران و رێبواران ئامادەدەكات بۆ 964 وتی، ئەمرۆ بەبۆنەی یادی لەدایكبونی پیغەمبەری ئیسلامەوە خواردن بۆ نزیكەی 8 بۆ 10 هەزار کەس ئامادە کراوە.
لە زۆربەی شار و شارۆچەکەکان بە شێوازی جیاواز ولە هەولێری پایتەختیش لە ناو بازاڕ و زیاتر لە شەش هەزار مزگەوت یادی مەولود بەرز رادەگیرێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی