نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کرد
92 دۆلارە
نرخی نەوت بەرەو دابزینە
توانا نەقی
دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوو، ئەمڕۆ سەربەرەوخوار بووەتەوە و نرخی یەک بەرمیل هاتووەتە 92 دۆلار.
ئەمڕۆ سێشەممە 25.8.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 92 دۆلار و 12 سەنت دیاریکراوە و نرخەکەی بەڕێژەی 0.05٪ دابەزیوە.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تێکساس بە 85 دۆلار و 07 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام ئەمەیان لەچاو دوێنێ ئێوارەدا هەندێک بەرز بووەتەوە
دابەزینی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، دوێنێ قورسترین گەمارۆی ئابووری ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد و هیچ هیوایەکیش بۆ چارەسەرکردنی گرژییەکان لە گەرووی هورمز لەئێستادا نییە.