سلێمانی
وریا نەبن تێدەکەوت؛ دوو چاڵەکەى شەقامى کاوە
ناوەڕاستى شار
964+
ئەحمەد محەمەد- سلێمانى
لەناوجەرگەى بازاڕى سلێمانى و لە شەقامى کاوە، دوو چاڵوچۆڵى لە شەقامەکە گرفتى بۆ شۆفێران و کاسبکارانى گوزەرەکە دروستکردووە. دووکاندارانیش بە خشتیى بچوک چاڵەکانیان هەڵچنیوە بۆ ئەوەى شۆفێران تێنەکەون.
وەک ئەوەى کاسبکارانى گوزەرەکە بە پەیامنێرى 964یان تووە، دوو ساڵە ئەو چاڵانە هەن و شارەوانیشیان لێ ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام کەس نەچووە بەلایەوە.
بەهۆى گەورەبوونى چاڵەکان، مەترسى لەسەر ئۆتۆمبێلەکان دروستکردووە، هەربۆیە دووکانداران بە خشت چاڵەکانیان نیشانە کردووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح