دێرینەکانى چوارباخ بردیانەوە
بە گۆرانى؛ هونەرمەندانى میللى لە مۆندیالەکەى سلێمانى دوورخرانەوە
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
لە چوارەمین مۆندیالە ناوازەکەى سلێمانى 2026، ئەمڕۆ کۆمەڵەى هونەرى میللى دواى دۆڕانیان بە دێرینەکانى چوارباخ، ماڵئاواییان لە مۆندیالەکە کرد، بەڵام جاسم چوچانى گوێى لێنییە و بە گۆرانى گەرمیى دەکات.
دواى دۆڕانەکەیان، جاسم چوچانى گۆرانیبێژى میللى کە یەکێک بوو لە یاریزانەکان، قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت: پێڵاوەکانم هى خۆم نەبوون بۆیە دۆڕاین.
هەرچەندە لە مۆندیالەکە کرانە دەرەوە، بەڵام بە گۆرانییەکى شاد، خەمى دۆڕانەکەى لەبیر خۆیان بردەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح