تەنیا زیانی ماددی لێکەوتەوە
لە گەڕەکی بەکرەجۆی سلێمانی ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە
رازاو محەمەد – سلێمانی
لە گەڕەکی بەکرەجۆی سلێمانی ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و رووداوەکە تەنیا زیانی ماددی لێکەوتەوە.
ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964ـی وت، “ئەمشەو هەینی لە گەڕەکی بەکرەجۆ ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە تا ئێستا بەوردی نەزانراوە، بەڵام دەوترێ لە ژووری نووستنەکەیانەوە سەریهەڵداوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.
محەمەد فەریق شایەتحاڵێکی رووداوەکە بە 964ـی وت، “ئەو ماڵە دوو قاتە، قاتی خوارەوەی کە ئاگریگرتووە، خێزانێکی بەنەتەوە عەرەبی تێدایە، ژن و پیاوێک و سێ منداڵ، منداڵەکانیان سەلامەتن و تەنیا ژن و پیاوەکە بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون و دۆخی تەندروستی ئەوانیش جێگیرە”.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری