داواکارن جاش مستەشارەکان دادگایی بکرێن
ئەمڕۆ لە گەرمیان یادی 20 ساڵەی یەکەم دانیشتنی دادگای تاوانەکانی عێراق کرایەوە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
ئەمڕۆ یادی 20 ساڵەی بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقە، بۆ ئەمەش ژمارەیەک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان لەسەر مەزاری دێبنەی گەرمیان گردبوونەوە و داوایان کرد جاش و مستەشارەکان هەروا بە ئازادی نەسوڕێنەوە و دادگایی بکرێن.
بەختیار رەئوف، کەسوکاری ئەنفالە بە 964ى وت،”داواکاری ئێمە لە حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان تەنیا ئەوەیە، ئەوکەسانەی ناویان لە لیستی جاش و مستەشارەکان ھەیە دادگایی بکرێن”.
شێرزاد خورشیدیش کەسوکاری ئەنفالە دەڵێت “بینینی ئەو جاش و مستەشارانە لەدەرەوە زۆر ئازاری دەروونی کەسوکاری ئەنفالکراوان دەدات، بۆیە داوکارین بەپێی یاسا سزا بدرێن”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن