ناوی نۆژەنکردنەوەی لێندراوە و 9 کیلۆمەترە
شەقامی دوو سایدەکەی سلێمانی بۆ شارباژێڕ دروست دەکرێتەوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە دوێنێوە دەست کار کردن لە نۆژەنکردنەوەی ئەو شەقامە دوو سایدە کراوە کە شارباژێڕ بە سلێمانی دەبەستێتەوە،بەڕێوەبەری راگەیاندنی کۆمپانیای قەیوانیش دەڵێت، ئەوەی کۆمپانیاکەیان دەیکات دروستکردنەوەی سەرلەنوێی شەقامەکەیە.
دلێر کەمال، بەرپرسی راگەیاندنی کۆمپانیاکە بە 964 ی وت، شەقامەکە دوو سایدە و هەر سایدێکی چوار کیلۆمەتر و نیوە، هەردوو سایدەکە لەنوێوە دروستدەکەنەوە.
وتیشی “ماوەی 240 رۆژ بۆ تەواوکردنی داندراوە بەڵام بە دڵنیاییەوە زوتر تەواوی دەکەین”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن