هەواڵەکان؛

نۆرینگەکانیان پێ دادەخەن و موژدەیەکى خۆشیش بۆ جوتیاران

ژووری هەواڵ

خاوەن نۆرینگەکانى گەرمیان دژى بڕیارى داخستنیان گردبوونەوە و تەندروستى گەرمیانیش دەڵێت: بڕیارەکە کاتییە و هەموویان داناخرێن، ئەمڕۆ، ژمارەیەکی زۆر لە خاوەن نۆرینگەکانى گەرمیان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان گردبوونەوە، کێشەى ئەوان ئەوەیە بڕیارێکى تەندروستى نۆرینگەکانیان پێ دادەخەن، بەڵام ئازاد فەرەج، وتەبێژی تەندروستیی گەرمیان بە 964ـى وت، داخستنەکە کاتییە و ئامانج لێی رێکخستنەوە و جیاکردنەوەی کاری نۆرینگە و دەرمانخانەکانە.

******

لە کاتێکدا دوێنێ جوتیارانى هەرێم بەرەو بەغدا بەرێکەوتن و ئەمڕۆ لەگەڵ جوتیارانى عێراق لە بەردەم وەزارەتى دارایى عێراق لە شارى بەغدا گردبوونەوە، لە هەولێرەوە بریکارى وەزارەتى بازرگانى هەرێم موژدە دەدات بە جوتیاران کە برێکى تر لە شایستە داراییەکانیان خەرج دەکرێت.

******

جار نییە کە لیستی موچە رادەگەیەنرێت بە بەیانییەکەیدا کێشەی نەبوونی پارە لە ئەیتی ئێمەکان دروست نەبێت ئەمڕۆش کێشەی ئەو ئەی تی ئێمانەی لە دەڤەری راپەڕین هەن هێشتا پارەیان تێدا نییە و موچەخۆران لە چاوەڕوانی وەرگرتنی موچەدان.

******

سەرەڕاى ئەوەى حکومەتى هەرێم لە شارى هەولێر ژمارەیەکى زۆر بەنزینخانەى دیاریکردووە کە دەبێت بەنزینى پاڵپشتیکراو دابەش بکەن، بەڵام نۆرەى دووروودرێژى شۆفێران بۆ وەرگرتنى بەنزین بەردەوامە، بەڵام سەرەی بەنزین هەندێک جار خۆشی تێدایە بۆ شۆفێران و یەکتر دەناسن و دەبن بە هاوڕێی یەکتر و دەردەدڵ بۆ یەکتر دەکەن.

لە نۆرەى بەنزینى ئەم بەیانییەدا، چەند شۆفێرێک بۆ 964 قسەیان کردووە، وەک دەڵێن: ئەو بەنزینخانانەى بەنزینى پاڵپشتیکراوى 750 دینارى دابەش دەکەن زۆر کەمن، بۆیە سەرەگرتن دروست دەبێت.