دیمەنی هێرش و ناردنی درۆن _ وێنە: ئەرشیفی 964
بێ زیانی گیانی بووە
لە زرگوێز و سورداش هێرشی درۆنی ئەنجامدراوە
ئەحمەد مستەفا
بە گوێرەی راگەیەندراوی هەردوو حزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران، لە بەیانی ئەمڕۆ شەممەوە بە چوار درۆن لە ناوچەی بانەگەورەی زرگوێز و کەمپی سورداش لە نزیک دوکان هێرشکراوەتە سەر بنکەکانی ئەو دوو حزبە.
یەکێک لە هێرشەکانی بۆ سەر ماڵی ئەندام مەکتەب سیاسییەکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بووە و بێ زیانی گیانی کۆتایی هاتووە.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، ئەمجەد حوسێن پەناهی لە بڵاوکراوەیەکدا کە 964 بینیوویەتی دەڵێ، دەوروبەری کاتژمێر 4:00ی بەرەبەیان، خانووی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسییان لە بانەگەورەی نزیک زڕگوێز بە دوو درۆن کراوەتە ئامانج.
بەڵام، بەهۆی چۆڵبوونی خانووەکەوە زیانی گیانی نەبووە، هاوکات لە هەمان بەرەبەیاندا کەمپی سوورداش لە سنووری سلێمانی بە دوو درۆنی دیکە بۆردوومان کراوە کە بووەتە هۆی زیانگەیشتن بە چەند خانوویەک.
ئەمجەد حوسێن پەناهی دەڵێ، کۆماری ئیسلامی ئیران لەم ماوەدا زیاتر لە سەد جار بە درۆن و شێوەی جۆراوجۆر لێمانی داوە، بەڵام نەیتوانیوە ئیرادە و ورەمان بشکێنێت.