کوڵەجۆ
سەرەى بەنزینى 500 دینارى 20 خولەک لە کەلارەوە دوورە
964+
میلاد جەلال- گەرمیان
بەهۆى گرانى بەنزین لە هەرێمى کوردستان، بەشێکى زۆر لە شۆفێرانى گەرمیان دەچنە کوڵەجۆ و لە سەرەى دوورودرێژدا دەوەستن بۆ وەرگرتنى بەنزینى 500 دینارى.
لە ناحیەى کوڵەجۆ، بەنزینى نۆرماڵ بە 500 دینارە، چونکە لەرووى ئیدارییەوە ناحیەکە سەر بە عێراقە.
لە هەرێمى کوردستان نرخى هەموو جۆرەکانى بەنزین بەرز بووەتەوە، بۆیە شۆفێرانى کەلار ناچارن 20 خولەک ببڕن و لە نۆرەیەکى دوورودرێژدا بوەستن لە کوڵەجۆ، تا بەنزینى 500 دینارى وەربگرن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح