"حێلومێخەک لە 50 دینارەوە بووەتە 86 وەرەقە"
نزیکەی 70 ساڵە ئاڵتوونچییە و باسی جیاوازی پیشەکە لە سلێمانی دەکات
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
زێرنگرێکی دێرینی سلێمانی باس لە جیاوازییەکانی پیشەکەی لە ئێستا و رابردوو و نرخەکانی دەکات، بەقسەی ئەو ئێستا پیشەکەیان وەکو جاران نییە و هۆکارەکەشی بۆ هێنانی بە لێشاوی زێڕی خەلیجی دەگەڕێنێتەوە.
وەستا جەلال لە تەمەنی هەشت ساڵییەوە خەریکی ئەو پیشەیەیە کە بە گوێرەی تەمەنەکەی دەکاتە نزیکەی 70 ساڵ، لە رووی پیشەسازییەوە هیچ جیاوازییەک لە پیشەی زێرنگری نابینێت و دەڵێت “هەمان سەنعەتی جارانە”.
بەڵام لە رووی نرخەوە دەڵێت بەپێی سەردەمەک گۆڕانکاری زۆری بەسەردا هاتووە “ئەگەر لە ساڵی پەنجاکان حێلومێخەکێک بە 50 دینار دروست کرابێت ئێستا هەمان ئەو حێلومێخەکە نرخەکەی 86 وەرەقەیە”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن