رۆژانی هەینی دابەش ناکرێ لەخۆتانەوە مەچنە سەرەوە
بەنزینی 750 دیناری گەیشتە رانیە؛ بە سیستمی تاک و جووت دابەش دەکرێت
شۆڕش قادری
بەنزینی 750 دیناری گەیشتە رانیە و بە سیستمی تاک و جووت دابەش دەکرێت.
قایمقامیەتی قەزای رانیە لە ئاگادارییەکدا بۆ شۆفێران و هاوڵاتیان دەڵێت، دابەشکردنی بەنزینی (750) دیناری حکومی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی راپەرینەوە دابینکراوە، بەپێی پسوڵە دەبێت و رۆژانە لەلایەن لیژنەی سووتەمەنی قایمقامیەتەوە دابەشدەکرێت.
بەنزینەکە بە سیستەمی تاک و جووت دابەش دەکرێت و تەنیا بڕی 40 لیتر دەدرێت بەهەر ئۆتۆمبێلێک .
شێوازی دابەشکردنەکە بەم شێوەیەی خوارەوەیە؛
-پسوڵە تەنها دەدرێت بە دوو ریزی یەکەمی بەردەم دەرگای بەنزینخانە، بەم دوو ریزە بەردەوام دەبێت تا کۆتایی پسوڵەکان دەگاتە دەستی شۆفێران و تا ئەو کاتەی سەرجەم بڕی بەنزینەکە تەواو دەبێت.
-هیچ ئۆتۆمبێلێک دوو پسوڵەی لێ وەرناگیرێت و رۆژی هەینی بەنزین دابەش ناکرێت.
-رۆژە جووتەکان ( شەممە، دووشەممە، چوارشەممە).
-رۆژە تاکەکان (یەکشەممە، سێشەممە، پێنجشەممە).
-کۆتا ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێل، تاک و جووت دیاری دەکات.