لە مانگێکدا

زیاتر لە یەک تۆن خۆراکی ماوەبەسەرچوو لە دەربەندیخان لەناو براوە

شۆڕش قادری

لە مانگێکدا زیاتر لە یەک تۆن خۆراکی ماوەبەسەرچوو لە دەربەندیخان لەناو براوە.

قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ڤیدیۆی ساتی لەناوبردنی کەرەستەکانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، لیژنەی چاودێری کردنی بازاڕ لە درێژەی هەڵمەتە بەردەوامەکانیان بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک بۆ هاوڵاتیانی سنورەکە، لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا چاودێرییەکی چڕ و وردیان بەسەر تەواوی بازاڕدا ئەنجام دا.

لە ئەنجامی ئەو گەڕان و پشکنینانەدا، توانرا بڕی یەک تۆن لە ماددە خۆراکییە ماوەبەسەرچووەکان کە شیاوی بەکارهێنان نەبوون، دەستیان بەسەردا بگیرێت.

دواتر بەشیوازێکی زانستی و بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان و بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەناوبراون.

لیژنەی چاودێری کردنی بازاڕ لە قایمقامیەتی دەربەندیخان جەخت دەکاتەوە کە بەردەوام دەبن لە هەڵمەتەکانی گەڕان و پشکنین بە مەبەستی رێگرتن لە ساخکردنەوەی خۆراکی خراپ و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان.