هێمای هاتوچۆ دانرا
لە رێگەی گەلی عەلی بەگ تێپەڕاندن مەترسی هەیە
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
ئەگەر رێت کەوتە رێگای گەلی عەلی بەگ بەپێش ئۆتۆمبێلی تر نەکەوی، هاتوچۆ سۆران ئەو تێپەڕاندنەی قەدەغە کردووە و دەڵێ، مەترسی لەسەر گیانی شۆفێر و سەرنشینەکانی هەیە.
بە درێژایی رێگاکە تابلۆی ئاگاداکردنەوە دانراوە و داواکراوە شۆفێران پابەندبن.
ئەمڕۆ دووشەممە 27..7.2026، پەیامنێری 964 کە بەدواداچوونی کردووە دەڵێ، رێگەکە کامێرای چاودێری لێیە و لە ئایندە دەکەوێتە کار، وە خێرایی دیاری کراوە و 70 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.
رێگەی گەلی عەلی بەگ ڕێگەیەکی سەرەکی، گەشتیاری و بازرگانییە کە هەولێر بە سۆران و دەروازەی حاجی ئۆمەران دەبەستێتەوە، و بە دووریی 106 کیلۆمەتر لە باکووری هەولێر لە نێوان چیای کۆڕەک و برادۆستدا هەڵکەوتووە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا