کافتریایەکی هەولێر
خواردن و خواردنەوە بە پایسکیل و ماتۆر و سکۆتەر پێشکەشی موشتەریەکان دەکەن
کاردۆست حسێن
لە کارێکی کەم وێنەدا بە شێوەیەکی جیاواز و سەرنجڕاکێش کارمەندانی کافتریای کامپ نۆو خواردن و خواردنەوە پێشکەش موشتەریەکانیان دەکەن.
بە هۆی ئاسانکاری بۆ کارمەندەکانی و خێرایی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ کڕیارەکانی خاوەنی کافتریاکە هەڵساوە بە دابینکردنی پاسکیل، ماتۆر و سکۆتەر بۆ کارمەندەکانی و هەر بەوانەش دەچنە بەردەم موشتەری و داواکرییەکەی پێشکەش دەکەن.
لەسەر کاردانەوەی کریارەکانی ئایا بە جموجۆڵی پاسکیل و ماتۆر بێزار دەبن سرود تەحسین خاوەنی کافتریاکە بە 964ـی وت” بە پێچەوانەوە، دەستخۆشیمان لێ دەکرێت و خۆشحاڵن بەو کارەی کردوومانە”.
دەشڵێت، کافریاکە لەسەر ئاستی هەرێم و عێراقیش زۆر گەورەیە و فکرەکەش هەر ئەوەیە کە خێرایی و دەستوبردی لەگەڵ ئەم جیاوازییە کۆبکەنەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی